فەرهەنگ

broadband

کۆمپیوتەربه‌رینباند

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م وشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جۆری خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌كاردێت (broadband connection)، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ له‌ره‌له‌ركان بۆپه‌یوه‌ندیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت واته‌ پانی باندێكی گه‌وره، به‌و هۆیه‌ داگرتن و باركردنی زانیاری خێرا ده‌كات.broadband transmision‌‌ مه‌به‌ست له‌گواستنه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ته‌نها یه‌ك كه‌ناڵ یان ناوه‌ندی فیزیاییه‌وه‌یه‌‌، كه‌ دابه‌شكرابێ بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی ژیربێژی (لۆژیكی)، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ ژیربێژیه‌كان به‌شێك له‌ پانیباندی كه‌ناڵه‌ فیزیاییه‌كه‌ به‌كاردێنێت. بۆ دابه‌شكردنی پانی باندێك بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی ژیربێژی ده‌بێیت له‌ هه‌ردوو سه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كه ‌(نێره‌ر و وه‌رگر) frequency multiplexer به‌كاربهێنرێت.