فەرهەنگ

ADONIS

ڕووەکئادونیس

ڕووه‌کێکه‌ له‌ تیره‌ی لاله‌، گه‌ڵاکانی قاژ قاژن و گوڵه‌کانی زه‌رد و سوورن، له‌ نێو کێڵگه‌ و جاڕی گه‌نمدا ده‌ڕوێ. بۆ ده‌رمان ده‌شێ.
لە راستیدا ئەم ناوە فەرانسەوییە و لە یوناندا سەمبول و نمادی سروشت و دووبارە ژیانەوەی ساڵانەی دەزانن. لە چیرۆکە کۆنەکانی یونانیدا هاتووە کە گوایە ئادونیس کوڕی کینوراس و کچەکەی کە لە مورها بوویەتی. جوان چاکێکی بێ وینە بووە و دڵی لە ئافرۆدیتە چووە و بووە بە ئەوینداری. ئارس کە بەم کەین و بەینە دەزانی لە شێوەی بەرازێکدا دەردەکەوێ و دەگەڕێتەوە و ئارس دەکوژێ. لە خوێنی ئادونس گوڵاڵەسوورە دەڕوێ. ئافرودیتەش خەم و پەژارە دایدەگرێ و لە پرسقونە دەپاڕێتەوە کە کارێک بکا هەموو ساڵێک لە سەرەتای بەهاردا بۆ ماوەی چوار مانگان ئادونیس بگەڕیتەوە بۆ رووی زەوی و لەو رۆژەوە ئادونیس بوو بە سەمبولی دووبارە ژیانەوەی سرووشت.