فەرهەنگ

analog

کۆمپیوتەرلێکچوو، هاویه‌ک، هاوتا، هاوشێوه‌، به‌رانبه‌ر - به‌راوردی، پێوانه‌یی، به‌راوردکارانه‌ (ناڕه‌نووسی) - به‌راوردی، ئامێری به‌راوردی، ئامێری پێوانه‌یی، ئامێری به‌راوردکارانه‌ (له‌ به‌رانبه‌ر "ئامێری ڕه‌نووسی")

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌ (analogos) ی لاتینیه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ماناكانی هاوشێوه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. analog به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی digital ه‌. ده‌توانرێت له‌ بیركاری یاخود فیزیا دا به‌م شێوه‌یه‌ لێكبدرێته‌وه‌: نرخه‌كانی نێوان هه‌موو دوو سنوورێكی دیاركراو ده‌كرێت بێكۆتا بن. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر دوو ژماره‌ له‌سه‌ر هێڵی ژماره‌ ڕێژه‌یه‌كان وه‌رگرین، وه‌ بیكه‌ینه‌ سنووری خۆمان( 3 5) ده‌توانرێت بووتررێت بێكۆتا ژماره‌ی ڕێژه‌ی هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو سنووره‌دا.{3.0000000000000000001، 4.999999999999999999999999999999999999999999999999} ته‌نها ٢ ژماره‌ن له‌ بێكۆتا ژماره‌ی ڕێژه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێكۆتا ناتوانرێت بنووسرێت، چونكه‌ بۆ نووسینه‌كه‌ی مرۆڤ پێویستی به‌ بێكۆتا كات ده‌بێت شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ هێمایه‌كی بۆ دابنێن، كه گوزارشت له‌ بێكۆتا بكات (∞).