فەرهەنگ

backup

کۆمپیوتەرپاڵپشت ـ پاراستن

بریتیه‌ له‌ ڕوونووس(كۆپی) كردنی هه‌موو یان به‌شێكی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سیسته‌مێكی كۆمپیوته‌ری هه‌ن، وه‌ پاشه‌كه‌وتكردنیان له‌سه‌ر بیرگه‌یه‌ك. سوودی پاڵپشت كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌وسیسته‌مه‌ی پاڵپشته‌كه‌ی بۆ دروست كراوه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌ كار بكه‌وێت، یان وه‌ك پێویست كار نه‌كات ‌ده‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سیسته‌مه‌كه‌ بخرێته‌وه‌ دۆخی ئه‌وكاته‌ی، كه‌ پاڵپشته‌كه‌ی تێدا دروست كراوه‌.