هاڵه‌به‌ڵاڵووک، هاڵووبهڵاڵووک، ئاریباری، دارێکه له تیره‌ی “گوڵ سووره‌کان” Rosaceae، و به‌ری دارێک زۆر جوان و شکۆفه چه‌رمووه که شێوه‌ی گێڵاس ده‌دا. به‌ره‌که‌ی مزره، ره‌نگه‌که‌ی سوورێکی مه‌یله‌و ڕه‌شه، به‌ڕووتی ده‌خورێ، مره‌با و ڕوب و شه‌ربه‌ت و ته‌نانه‌ت شه‌رابیشی لێ ساز ده‌که‌ن و بۆ وشک کردنیش ده‌ست ده‌دا. فه‌رهه‌نگی “هه‌رمان”. جۆرێکی دیکه‌ی ئالووبالوو Cerisire aigere یه که هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رمان باسی کردووه، میوه‌یه‌کی خڕ و ترش و سووری تاریکه وه‌ک گێلاس ده‌چێ، به‌ڵام تۆزێ جیاوزتره و هێندێک ڤیتامینی B و Cی تێدایه، و ئه‌شته‌های مرۆڤ ساف ده‌کا و معده و سپڵ نه‌رم و نیان ده‌کا و زۆر به‌که‌ڵکه، مره‌با و شه‌ربه‌تیشی لێ دروست ده‌که‌ن که زۆر خۆشه، به‌لآم کومپوته‌کانی باشتر هه‌زم ده‌بن. داره‌که‌ی تاکوو ٥ میتر به‌رز ده‌بێ و له ساز کردنی هێندێک خواردهمهنیشدا به کار دێ. کاتی خۆی [ساڵه‌که‌م له بیر نه‌ماوه] بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ژاپون و ئامریکا ئاسایی بێته‌وه و دۆستایه‌تیان زیاتر بێ، وڵاتی ژاپون ٣٠٠٠ داری ئالووبالووی به دیاری به‌خشی به خه‌ڵکی واشینگتۆن که ئێستاش دیمه‌نی ئه‌وشاره‌یان رازاندووه‌ته‌وه. داره‌که‌شی وه‌ک داری گێلاس ده‌چێ.
ئه‌مه‌ش جۆرێکیتریه Petite aivaricata.
سه‌یری به‌ڵالووک بکه.
LATIN: – PRUNUS BRIGANTICA