وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیه، له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری‌دا گوزارشت له بیرگه‌یه‌كی خێرا، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی سه‌ره‌كی (main memory) زۆر بچوكه، ده‌كات. له زۆربه‌ی بواره‌كاندا حه‌شارگه له‌سه‌ر ئه‌وئامێرانه چه‌سپێنراون، كه بۆ كاركردنیان پێویستیان به زرانیاریه‌كانی ناوی ده‌بێت. زانیاریه‌كانی ناو حه‌شارگه ده‌كرێت وه‌ك ئه‌و په‌ڕه‌و په‌ڕتووكانه یاخود ئه‌و ڕوونووس(كۆپی) انه ببینرێن، كه له‌سه‌ر مێزێك دانراون بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو، وه پاش ته‌واو بوونی كاره‌كه ده‌خرێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان. حه‌شارگه‌ی سه‌ر یه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردن (CPU) ئه‌و زانیاریانه‌ی تێدایه كه(CPU) پێویستی پێیانه بۆ كاركردنی. جۆره باوه‌كانی حه‌شارگه ئه‌مانه‌ن: ١. Read only ٢. Read-Write ٣. Write-Through-Cache ٤. (First-Level-Cache (L1 ٥. (Second-Level-Cache (L2