(ژماره‌یه‌كی ڕاستی a real number)، ژماره‌یه‌كه ده‌توانێ به‌شێكی (كه‌رتی fractional) درێژه پێ بدات. زاراوه‌ی (بۆرسه‌راوی floating-point) له‌و ڕاستییه وه‌رگیراوه كه هیچ (ژماره‌ی نه‌گۆڕ fixed nubmer)ێكی (ڕه‌نووس = رقم = digit)ه‌كان پێش یان پاش (بۆر = ممیز، اعشار = decimal)ه‌كه نییه‌ئ#8250; بۆره‌كه ده‌توانێ سه‌راوی بێت. مه‌به‌ست له سه‌راوی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر شتێ بتوانێ بكه‌وێته سه‌ر ئاو و ئه‌م لا و ئه‌و لا بكات و نه‌چێته نوقما و نه‌گۆڕ نه‌بێت واته بگۆڕدرێت. له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌ڵێن (عائم، طافٍ) و له فارسی‌دا (شناور)ی پێ ده‌وترێت، و گشت زاراوه‌كه پێی ده‌وترێ (عدد با ممیز شناور floating-point number). شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند له وڵاتانی لای خۆمان و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته ئه‌ورووپییانه‌ی كه زمانیان ئینگلیزی نییه له جیاتیی (ممیز، اعشار) هێمای بۆر داده‌نێن به‌ڵام له وڵاته ئینگلیزییه‌كاندا له جیاتیی (ممیز، اعشار) هێمای خاڵ داده‌نێن، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی مه‌زن ده‌ئافرێنێ. بۆ وێنه سویدی ده‌نووسن (3,4) كه‌چی هه‌مان شت به ئینگلیزی ده‌نووسرێت (3.4). ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی (ژماره‌ی بۆرسه‌راوی floating-point number)ن: (3.4)، (114.5-)، (½)، (3E-5)