به دوو واتا دێت: 1- ئه‌و كه‌سه‌ی شاره‌زاییه‌كی یه‌كجار زۆری له بواری پرۆگرامكردندا هه‌یه. 2- ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌چێته ناو سیسته‌مێك به‌شێوه‌یه‌كی بێ یاسایی. یان: (که‌سێ که به ئه‌زموون و تاوان، به‌رنامه ده‌نووسێ، که‌سێ که زۆر حه‌زی له کۆمپیوته‌ر و زانیارییه، به‌ڵام پیشه‌ی کۆمپیوته‌ر نییه، که‌سێ که به‌شێوه‌یه‌کی ڕێپێنه‌دراو و نایاسایی، ده‌چێته ناو سیسته‌م یان ڕایه‌ڵه‌ی کۆمپیوته‌ری و بۆ ساختهگهری له هه‌ژماره‌کان، دزینی زانیارییه‌کان و یاخود ته‌نها بۆ خۆشی و سه‌رگه‌رمی، زانیارییه‌کان به‌کار ده‌بات. هه‌روه‌ها که‌سێک که وه‌کوو ئازاردهرێکی ته‌له‌فۆنی، له‌به‌ر هۆی جۆربه‌جۆر، بۆ وێنه ڕقه‌به‌ری، نه‌خۆشیی ده‌روونی، ده‌چێته ناو سیسته‌م یان ڕایه‌ڵه‌وه و، بۆ خه‌ڵکی به‌هه‌ڵکه‌وت یان دیاریکراو، ئازارده‌ری ده‌کات)