ئاسێ غازی، جۆرێ مۆرد، جۆره دارێکه له تیره‌ی “Ericacées” که زۆر له دارهه‌نار ده‌چێ، گه‌ڵاکانی سه‌وز و بۆن خۆشن، تامیان تاڵه و گوڵه‌کانی چه‌رموو و بۆن خۆشن، به‌ره‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه سه‌وزه و که دێ پێ بگا، ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. ئه‌م داره زۆرتر له ناوچه‌ی ده‌ریای سپی نێوه‌ڕاست ده‌ڕوێ. ئه‌م داره له مۆر ده‌چێ یان خودی مۆر (مۆرد)ه که له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه له پارێزگای سلێمانی دا ده‌ڕوێ و له‌وێش دێیه‌ک به‌م ناوه هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناوی دێیه‌که‌یان ناوه‌ته “مۆردین”. ئه‌م داره چه‌ند جۆری هه‌یه که یه‌کێکیان ئاسی خۆرسته (کێوی) یه که بۆ خۆی دوو جۆری باڵای به‌رزن و له وڵاتانی باکووری ئورووپادا هه‌ن. ئه‌م دوو داره گوڵی بچووکی چه‌رموو و به‌رێکی سووری گۆشت ده‌گرن. جۆره‌که‌ی دیکه‌ی ئاسی خۆڕست چووکه‌ن که جۆرێک خشکه‌یی هه‌میشه سه‌وزه. له زه‌ویی به پیتدا ده‌ڕوێ و به‌رێکی سووری گۆشتن ده‌گرێ و بۆ موره‌با و شتی تر به‌کاری ده‌هێنن، له ناوچه‌کانی ئامریکادا بۆ بازرگانی ده‌یڕوێنن. جۆرێکیت دیکه‌ی ئاس “ئاسی کالیفورنیا”یه که دارێکی زۆر ڤوان و هه‌میشه سه‌وزه، گوڵ و گه‌ڵاکانیشی زۆر بۆن خۆشن و بۆنیان لێده‌گرن. له داره‌که‌شی بۆ دروست کردنی به‌له‌م و که‌شتی که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
LATIN: – VACCINIUM OXYCOCCUS