هه‌رژنگ، ئارژنگ، ئارژه‌نگ، بادامە تاڵە، بنچکێکی دڕکنی وه‌ک به‌ڵاڵووکه، بادامە به‌ڵام وه‌ک ئه‌و سوور نییه. له کوردستاندا و به‌تایبه‌تی له کوێستانه‌کانی کرماشان‌دا زۆره و خه‌ڵکی لادێکان گۆچان (گاڵۆک) و دەمەسیگار (دەمنە) و کەرەستەی تری لێ دروست ده‌که‌ن. ئارژنگ سه‌ر به تیره‌ی “گوڵ سووره‌کان” Rosaceae نه که تیره‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ن له رووه‌که‌کان. به‌رێکی وه‌ک بادم به‌ڵام چووکه‌تر ده‌گرێ که له هێندێک شوێنی کوردستاندا پێی ئه‌ڵێن بادامه‌تاڵه. به‌ره‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ. له‌م بنچکه بۆ ده‌رمانی چڵکی گوێ، به‌هێزکردنی مووی سه‌ر که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌وێک یه‌ک که‌وچکی چایی له ڕۆنی به‌ری ئارژنگ به مووکانماندا هه‌ڵسوین و یان دوای هه‌موو جارێک که خۆمان ده‌شۆین مووه‌کانمانی پێ چه‌ور بکه‌ین، مووه‌کان ناوه‌رێن و به‌هێزیش ده‌بن. یان ئه‌گه‌ر ڕۆنی ئارژنگ له‌گه‌ڵ شیری گیای تۆسی تێکه‌ڵ بکرێ و پلیته‌یه‌کی لێ دروست بکرێ و له گوێی نه‌خۆش و چرک کراو بنرێ و تاکوو ٥ شه‌و ئه‌م کاره بکرێ بۆ چرک و ئێش و ئازاری گوێ و گرانی گوێ زۆر باشه. بێجگه له‌مانه کوتراوی به‌ر و گه‌ڵاکه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن زۆر باشه.
سه‌یری هه‌رژنگ بکه.
LATIN: – AMIGDALUS KOTSCHYI
ENGLISH: – ORIENTAL ALMOND TREE