ئامێرێكی ئه‌له‌كترۆنیه كه له سه‌ره‌تادا له هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆندا به‌كارهاتووه، كه ئه‌ركی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووباره‌كردنه‌وه یان به‌هێزكردنه. كاتێك شه‌پۆل یان كاره‌با به ناوه‌ندێكی فیزیایدا ده‌گوێزرێته‌وه به‌شێك له وزره‌كه‌ی كه‌م ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ناوه‌نده‌كه دوور و درێژ بێت ڕه‌نگه هیچ نه‌گاته شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر بێت و ئامێرێكی له‌و شێوانه له شوێنی گونجاو‌دا دانه‌نرێت. به‌هێزكه‌ر یان دووباره‌كه‌ره‌وه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕی ڕایه‌ڵه‌دا هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاردێت.