Windows Waveform
“wav” که به “وه‌یڤ wave”یش ده‌خوێنرێته‌وه، جۆره فۆرماتێکی په‌ڕگه‌ی ده‌نگییه که له‌لایه‌ن مایکرۆسۆفته‌وه چێ کراوه. بووه به په‌ڕگه‌فۆرماتێکی ستانداردی ئاودیۆ بۆ هه‌موو شتێک، له ده‌نگه‌کانی سیسته‌م و یارییه‌وه بگره هه‌تا “بیسته‌نی به چۆنایه‌تیی سی‌دی CD-quality audio”. په‌ڕگه‌کانی واڤ ده‌تونرێ له‌سه‌ر سی‌دی‌یه‌ک بسووتێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی پاشتر له سی‌دی‌لێده‌رێک لێ بدرێته‌وه. په‌ڕگه‌یه‌کی وه‌یڤ وه‌ها ده‌ناسرێته‌وه که له کۆتایییه‌که‌یدا درێژکراوه‌ی “WAV.” هه‌یه. فۆرماتێکی هاوتای ئه‌مه له ماکینتۆش و لینوکس پێی ده‌وترێ “AIFF”