فەرهەنگ

widget

کۆمپیوتەر"ویجیت"

ئه‌مه‌ له‌ڕاستیدا به‌ شتێکی بێنرخ، هیچوپووچ یان به‌‌ خرتوپرت ده‌وترێ. به‌ شتێ که‌ زۆر ورد و بچووکه‌ و هیچ ناوێکی نییه‌. له‌ بواری ئای‌تی‌دا جاروبار سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌ نیشانه‌یه‌کی بێنرخ داده‌نرێ بۆ وێنه‌ له‌ پرۆگرام یان په‌رتووکی سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرام. له‌ کۆمپیوته‌ره‌کاندا “ویجیت” به‌شێکه‌ له‌ ناوبه‌ستێکی گرافیکیی به‌کارهێنه‌ر a graphical user interface” که‌ زانیاری پیشان ده‌دات یا شێوازێکی دیاریکراو ده‌کات بۆ به‌کارهێنه‌رێ که‌ “کارله‌یه‌ککردن interact” بکات له‌گه‌ڵ “سیسته‌می کارپێکردن operating system” و “کاربه‌ری application”